ترەمپ: کورد بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداون

ترەمپ: کورد بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداون
مەوداپرێس- 

سەرۆكی ئەمریكا  لەبارەی كشانەوەیان لەرۆژ ئاوای كوردستان نوێترین هەڵوێستی خۆی رایگەیاند و دەڵێت، ئێمە لەو شەڕە بێماناو بێ کۆتاییە دێینە دەرەوە. 

دۆناڵد ترەمپ چەند تویتێكی  لەبارەی بڕیارەكەی سەبارەت بەسوریا كردووە و نوسیویەتی، کورد بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداون.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، ئێمە ئیدی لەو شەڕەوە دوورین و زیندانییەکانی داعشیش چی لێدەکەن با لێی بکە.ن 

هەروەها ترەمپ لەتویتێكی دیكە نوسیویەتی، كورد باخۆی چارەسەری دۆخەكە بكات لەدوای كشانەوەی ئێمە لەسوریا.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەرۆدغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا دوای پەیوەندییەكەش كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمریكا لەسوریا دەكشێتەوە هاوكات ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی بەو بڕیارە دەربڕی و نیگەرانی كوردیشی بەدواهات.



PM:04:14:07/10/2019