ئێران بۆ ماوەی دوو مانگ ڤیزای له‌سه‌ر گه‌شتیارانی عیراقی هه‌ڵگرت

ئێران بۆ ماوەی دوو مانگ ڤیزای له‌سه‌ر گه‌شتیارانی عیراقی هه‌ڵگرت
مەوداپرێس-

باڵیۆزخانەی ئێران لەبەغداد رایگەیاند،  ماوه‌ی دوو مانگ ڤیزه‌ له‌سه‌ر گه‌شتیارانی عیراق هه‌ڵدەگیرێت كه‌ سه‌ردانی ئێران دەكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019،باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیاری داوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ (لە 24-10-2019 تا 27-12-2019)، رێگا بە گەشتیارانی عیراقی بدرێت بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، سەردانی ئێران بکەن.

موسا تەباتەبایی، هەڵسوڕێنەری کارەکان لە باڵیۆزخانەی ئێران، هیوای خواستووە هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عیراقی ببێتە هۆی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە بە یەکجاریی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی یەکتر هەڵبگرن.

ئه‌وەش دوای ئەوەدێت، لەدوای گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەمریكا و هاوڵاتییەكی زۆری عیراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەشت روو لەئێران دەكەن هەروەها ساڵاە بەهۆی مەراسیمە ئاینییەكانی شیعەكانەوە پەیڕەوانی شیعەمەزهەبەكان روو لەعیراق دەكەن. 



PM:04:39:07/10/2019