سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران داواكاری خۆپیشاندەران تاوتوێ دەكات

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران داواكاری خۆپیشاندەران تاوتوێ دەكات
مەوداپرێس-

سبەینێ سێشەممە 7ی تەمموزی 2019  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،   كۆدەبێتەوە و گفتوگۆی داواكاری خۆپیشاندەران دەكات.

حەسەن ئاڵی،  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەمەودا پرێس-ی راگەیاند،  بەفەرمی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە سبەینێ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە هەندێك فراكسیۆن بڕیاری بایكۆتی دانیشتنەكەی سبەینێ - یان داوە، بەڵام پێدەچێت دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت چونكە پەیوەندی بەهاووڵاتیان و داواكاری خۆپیشاندەرانەوە هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی مەودا پرێس لایەنە كودرییەكانیش بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەن. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، بڕیاربوو پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی بایكۆتی لیستی سائیرون و لایەنە كوردییەكان دانیشتنەكە ئەنجام نەدرا. 



PM:05:31:07/10/2019