هیلاری کلینتن: ترەمپ لەگەڵ توركیا رێككەوتووە و پشتی لەكورد كردووە

هیلاری کلینتن: ترەمپ لەگەڵ توركیا رێككەوتووە و پشتی لەكورد كردووە
مەوداپرێس-


وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و کەسایەتی دیاریکراوی دیموکراتەکان، یلاری كلنتن هنیگەرانی خۆی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوائاوای کوردستان دەربڕی.

هیلاری لە تویتێکدا نووسیویەتی، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی دیکتاتۆری تورکیا و روسیاش رێککەوتووە و پشتی لە کورد کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ترەمپ پشتی لە باوەڕپیکراوترین هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کردووە، کە کوردن.

هیلاری كلینتن ئەو بڕیارەی ترەمپی بە ناپاکی لە کورد ناوبرد و دووپاتیشیكرده‌وه‌، بڕیاری تره‌مپ‌ پێچەوانەی سوێند خواردنی سەرۆکایەتییه‌.

ئەوەش دوای ئەوەدێـت، كۆشكی سپی رایگەیاند، هێزەكانیان لە باكوری سوریا كشاندووەتەوە ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە. 



PM:06:56:07/10/2019