مەسرور بارزانی: لەبارەی مووچە خۆرانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

مەسرور بارزانی: لەبارەی مووچە خۆرانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەوداپرێس-

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەبێت مووچەخۆری شایستە مافە شایستە داراییەكانی پارێزراو بێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، ئەمڕۆ دوو شەممە 7/10/2019 لە كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەڕلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی پێویستمان دەربارەی یاسای چاكسازی كرد و ڕامانگەیاند، خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی زۆر بەهێزە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەمان بە ئامانجی چاكسازی كرد، كە بەدیهێنانی دادپەروەی و بەدامەزراوەیی كردنی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستانە”.

سەرۆك وەزیرانی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، پێویستە گفتوگۆی زیاتر دەربارەی پڕۆژە یاساكە بكرێت بۆ گەڵاڵەكردنی ڕەشنووسی كۆتایی و ناردنی بۆ پەڕلەمانی كوردستان بە جۆرێك، كە مووچەخۆری شایستە، ماف و شایستە داراییەكانی بە پێی یاسا و ڕێنماییەكان پارێزراو بێت.



PM:07:24:07/10/2019