بەرهەم ساڵح: دەسەڵاتدارانی عیراق فەرمانی تەقەكردنیان دەرنەكردووە

بەرهەم ساڵح: دەسەڵاتدارانی عیراق فەرمانی تەقەكردنیان دەرنەكردووە
مەوداپرێس- 

سەرۆك كۆماری عیراق وتارێك لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق پێشكەش دەكات. 

بەرهەم ساڵح لەوتارەكەی ئاماژەی بەوەكرد، دەسەڵاتدارانی عیراق فەرمانی تەقەكردنی دەرنەكردووە. 

وتیشی، دەبێت هەموومان ملكەچی یاسا ببین. 

هەروەها باسی لەوەشكرد، هەندێك هەیە بەرژەوەندی لەم فیتنەیە هەیە و دەیەوێت هەموو بۆشای و ململانێیەك بقۆزێتەوە. 

سه‌رۆك كۆماری عیراق راشگه‌یاند، پێویسته‌ سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌بێ جیاكاری ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن و وتی: ئه‌وانه‌ی روبه‌روی خۆپیشانده‌ران بونه‌ته‌وه‌ دوژمنی گه‌لی عیراقن. 



PM:09:13:07/10/2019