عادل عەبدولمەهدی زیاتر لەهەزار كەس دادەمەزرێنێت

عادل عەبدولمەهدی زیاتر لەهەزار كەس دادەمەزرێنێت
مەوداپرێس-

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی  زیاتر لە هەزار کەس لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت و ئەوەش لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی كە بە خۆپیشاندەرانی دا.

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە " سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی هەزار و ٣٤٤ کەس لە خاوەن بڕوانامە باڵاکانی دەرکردووە بۆ دامەزراندن لە هەموو وەزارەتەکان". 

بڕیارەكەی عەبدولمەدی دوای ئەوەدێت، لە چوار چێوەی بەڵێنەکانی بوو كە بە خۆپیشاندەرانی دا، هەروەها بڕیاری دابەشکردنی زەوی و بڕینەوەی موچە بۆ بێکاران یەكێكی دیكە بوو لەبەڵێنەكان.



PM:10:18:07/10/2019