ئیرکسون بریاری کۆتایی ده‌دات

ئیرکسون بریاری کۆتایی ده‌دات
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا و ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئیریکسونی دانیمارکی و یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام ئاماده‌ی نیشانداوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه‌ بکات له‌ وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا.

رۆژنامه‌ی مارکاش ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو :که‌ پێشبینی ده‌کرێت یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌نگاوێک بێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ چونکه‌ کاره‌کان باشتر به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت .

هاوینی رابردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌وڵیدا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیریکسون ، به‌ڵام یانه‌ی تۆتنهام رێگه‌ی پێ نه‌دا .

ئیریکسون له‌ کۆتای ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌سته‌که‌ی له‌ کۆتای ئه‌م وه‌رزدا له‌گه‌ڵ توتنهام کۆتای دێت ، به‌ڵام نرخی گواستنه‌وه‌ی بڕی 70 ملیون یۆرۆیه‌ .



AM:10:24:08/10/2019