ترەمپ: پشتمان لەكورد نەكردووە

ترەمپ: پشتمان لەكورد نەكردووە
مەوداپرێس-

سەرۆكی ئەمریكا  لەنوێترین هەڵوێستی خۆیدا پشتیوانی بۆ كوردانی رۆژئاوا دەردەبڕێت و جەخت لەوە دەكاتەوە هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەریان، دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئابووریەكەی.

دۆناڵد ترەمپ لە دوو تویتی نوێدا لەبارەی پاشەكشەی هێزكانیان لە باكوری سوریا دەڵێت "لەوانەیە ئێمە لە سوریا بكشێینەوە، بەڵام بە هیچ جۆرێك پشتمان لە كورد نەكردووە".

هەروەها نوسیویەتی، كورد كەسی باش و جەنگاوەری ئازان، بە هەمان شێوە توركیا پەیوەندیمان لەگەڵ هەیە لە رووی ئابوری و هاوپەیمانێتیمان لە ناتۆ، هەروەها توركیا دانیشتوانێكی زۆری كوردی لە خۆ گرتووە".

ترەمپ لە بارەی هێرشی توركیا بۆ سەر باكوری سوریادەڵێت "ئێمە لەو بەشەی پاشەكشە دەكەین تەنها 50 سەربازمان هەبووە و لابراون، بەڵام هەر جەنگێكی نا پێویست و لەلایەن توركیاوە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئابوریەكەیان و دراوە فشەڵەكەیان".

لە كۆتایشدا تەئكیدی لەوەكردووەتەوە ئەوان بە پارە و بە چەك هاوكاری كورد دەكەن.



PM:04:57:08/10/2019