فەرەنسا: بەهاوكاری هەسەدە روبەڕووی تیرۆر دەبینەوە

فەرەنسا: بەهاوكاری هەسەدە روبەڕووی تیرۆر دەبینەوە
مەوداپرێس-

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، پێشینەی کارەکانی پاریس روبەڕوبونەوەی تیرۆرە بە هاوکاری هەسەدە  و رەخنەش لە دودڵی ئەمەریکا دەگرێت سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2019 ئیدوارد فلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، جەنگی دژ بە داعش کۆتایی نەهاتوە و فەرەنسا بەردەوامە لەو جەنگە بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

هەروەها سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رەخنەی لە دودڵی ئەمەریکا گرت سەبارەت بە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و داوا دەکات واشنتۆن هەڵوێستی رون و ئاشکرای هەبێت بۆ هاوبەشەکانی.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمریكا هێزەكانی لەباكوری سوریا كشانەوە و دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش رایگەیاند، داعش كۆتایی هاتووە و ئەریكی ئەوانیش كۆتایی هاتووە.



PM:10:09:08/10/2019