ئاسایشی پارتی سوكایەتی بە مامۆستایەك دەكات

ئاسایشی پارتی سوكایەتی بە مامۆستایەك دەكات
 مەوداپرێس_هێمن مامەند

مامۆستایەك لەناحیەی سیدەكانی سەر بەپارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لەبەرئەوەی چەند كتێبێكی بەسەر خوێندكارانی قوتابخانەكەی دابەش كردووە و هۆشیاری كردوونەتەوە، ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سیدەكانەوە دەستگیركراوەو بۆماوەی چوار كاتژمێر سووكایەتی پێكراوە. 

بەشدار رەفیق ، بەڕێوبەری دواناوەندی گۆڕبەتراشە لەناحیەی سیدەكان لەنامەیەكدا كەئاراستەی وەزیرو پەروەردە و ڕای گشتی كردووە و وێنەیەكی بۆمەوداپرێس ناردووە تیایدا هاتووە، تەنیا لەبەرئەوەی كتێبەكانی بەختیار عەلی و نەوشیروان مستەفای بەسەر قوتابیانی قوتابخانەكەی بڵاوكردۆتەوە لەلایەن ئاسایشی پارتی لەدەڤەری سیدەكان دەستیگر كراوەو سووكایەتی پێكردووە. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی سەیربوو لەجێگەی ئەوەی پاداشت بكرێم لەلایەن وەزارەت و دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە كە لافی دیموكراسی و ئازادی لێدەدەن ،كەچی ئەمڕۆ ئاسایش هات بردمی و چوار سەعات لە نێو ئاسایشدا دەست بەسەربووم هەرچی تۆمەت و سووكایەتیە پێیان كردم تەنانەت موبایلەكەیان لێسەندم چات بەچات كە بەپێی یاسا قەدەغەیە سەیریان كرد وە جوێن سووكایەتی نەما پێم نەكەن و چوار تۆمەتیان بۆ هەڵبەستم

ئەمەش دەقەكەیەتی: 

بۆ وەزیری پەروەردە . بابەت سووكایەتی وهەڕەشەكردن بە من وەك مامۆستایەك لە دەڤەری سیدەكان لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە . زیاتر لە سێ ساڵە من وەك مامۆستا لە دەڤەری برادۆست و دەشتی هەرتێم ئەو ناوچەی جێگەی شەڕی سەختی پەكەكەو سووپای توركیایە . بەڕێزان لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا وەك مامۆستایەك دەستم كرد بە بڵاو كردنەوەی كتێب لەو ناوچەیە بەتایبەت كتێبەكانی بەختیار علی و علی وەردی و نەوشیروان و مستەفاو علی باپیر دەرئەنجامش دەیان قوتابی لە كوڕ و كچ بەرەوپیریم هاتن و زۆربەشیان زۆرترین كتێبیان خوێندەوەو بوون بە كەسانی ڕۆشنبیر بێگوومان ئەمەش كۆمەڵێ كەسی هەراسان كردبوو ،چوونكە گەنجێكی زۆر ڕۆشنبیر بوون و دووركەوتنەوە لە كۆیلایەتی و شتی بێ بەها . ئەوەی سەیربوو لەجێگەی ئەوەی پاداشت بكرێم لەلایەن وەزارەت و دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە كە لافی دیموكراسی و ئازادی لێدەدەن ،كەچی ئەمڕۆ ئاسایش هات بردمی و چوار سەعات لە نێو ئاسایشدا دەست بەسەربووم هەرچی تۆمەت و سووكایەتیە پێیان كردم تەنانەت موبایلەكەیان لێسەندم چات بەچات كە بەپێی یاسا قەدەغەیە سەیریان كرد وە جوێن سووكایەتی نەما پێم نەكەن و چوار تۆمەتیان بۆ هەڵبەستم . 1 گوایە من لە نووسینی فیسبووكدا ستایشی ئۆجەلان و نەوشیروان مستەفام كردووە و بە باڵای ئەوانمدا هەڵداوە . 2 من لەو دەڤەرە گوایە هاوڕێی كۆمەڵێ كەسم نزیكن لە پەكەكەو دژە پارتین لە كاتێك من لەو دەڤەرە هاوڕێی زۆربەی خەڵكانی بەشەرەفی ئەوێم بەتایبەت گەنجەكانیان . 4 گوایە من كتێبم داوە بە كچەكانیان و پەیوەندیم لەگەڵ چەندین كچی ئەوێ هەیە لەكاتێكدا خودی خەڵكی دەڤەرەكەو كچان و كوڕانیان شایەدی پاكیان بۆداوم وە زۆربەیان دەڵێن تۆ لەدایك و باوكمان بۆ ئێمە باشتربووی . 5 خەڵكی ئەو ناوچەیە باش من دەناسن و سەرجەم گوندەكان شایەدی باشیم بۆ دەدەن وە ئەمساڵش بەڕەزامەندی سەرجەم گوندەكان بوومە بە بەڕێوبەری قوتابخانەكەمان كە قوتابخانەی گۆڕبەتراشە . 6 لە جەنابی وەزیر دەپرسم بەچ یاسایەك ئاسایش لە مامۆستا دەكۆڵێتەوەو سووكایەتی پێدەكات لەكاتێدا وەزارەتی تەربیە و وەزیر هەیە ! 7 چوار سەعات دەستبەسەریان كردم و موبایلیان لێوەرگرتم كەدڵنیام ئێستا تۆمەت و چاتیان درووست كردووە تا شتەگە لاڕێ بەرن و تۆمەتی ئەخلاقی درووست بكەن . پاراستنی گیانم لە ئەستۆی وەزیری پەروەردەو ئاسایشە وە فەرموو جەنابی وەزیر ئەم سووكایەتیە ڕاگرە . بەشدار ڕەفیق : بەڕێوبەری قوتابخانەی دواناوەندی گۆڕبەتراش .



PM:11:02:08/10/2019