مەسعود بارزانی پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات

مەسعود بارزانی پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات
مەوداپرێس-

مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ئاراسته‌ی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد.

مەسعود بارزانی له‌ هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە رەواکانی خۆی کردووە و بەرگریی لە خۆی کردووە، پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە بەهادارترە".

ئەمە دەقی پەیامەکەیە..

بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ

بۆ ئاگاداریی جەنابت:

گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە و بەرگریی لە خۆی کردووە، پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر.

خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە بەهادارترە، سوپاس.




AM:10:35:09/10/2019