مەلا بەختیار: ترەمپ لەگەڵ بۆچوونەکانی خۆیدا راستگۆیە

مەلا بەختیار: ترەمپ لەگەڵ بۆچوونەکانی خۆیدا راستگۆیە
مەوداپرێس-

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تارێکیدا بە ناونیشانی "ترامپ، بڕیارە چاوەڕواننەكراوەكان و رۆژئاوای كوردستان" ئاماژە بەوە دەکات ترەمپ لەگەڵ بۆچوونەکانی خۆیدا راستگۆیە.

مەلا بەختیار سەبارەت بە تویتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات "ترەمپ تاكە سەرۆكە بەردەوام كۆمێنتی تایبەتی هەیە رۆژانە، لە چەندین ئاراستەوە، خەریكی ململانێی سیاسی و دەسەڵاتدارێتییە؛ چۆنی ویستبێ‌ بەرامبەر، برادەر یان نەیار، بڕیاری داوە  دژی هەموو وڵاتێك گەورەو بچوك، بەپێی بەرژەوەندی ئەمریكا، هەڵوێستی وەرگرتووە".

باسی لەوەشکردووە " ئەوەتەی ترەمپ سەرۆكە دژایەتی كوردستانمان بە ئاشكرا لـێ‌ نەدیووە، بەڵام تائێستاش، سیاسەتەكەی دەستەبەری مافی دیموكراسی نییە بۆ نەتەوەكەمان".

نوسیوشیەتی "بەدڵنیاییەوە، بۆ دۆخی ئێستای سوریاو لەبەر ئەو گەمارۆیەی لەسەر ئێرانە؛ هەروەها، لەبەر ئەوەی ئەمریكا خەریكە كەتنەكە دەدات، ئێران، رەنگە زیاتر ئامادەبێ‌، كوردو دەوڵەتی سوریا نزیك بخاتەوەو جۆرێكیش لە چارەسەری سیاسیشیان بۆ بخاتە ناو پرۆسەی دانوستانەكە و دەستورەکەش".


PM:04:17:09/10/2019