هەسەدە داوای ناوچەی دژەفڕین لە رۆژئاوای كوردستان دەکات

هەسەدە داوای ناوچەی دژەفڕین لە رۆژئاوای كوردستان دەکات
مەوداپرس-

هێزەكانی سوریای دیموكراتی هەسەدە، داوا لە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات، ناوچەی دژەفڕین لە رۆژئاوای کوردستان دروست بکات.

لەراگەیەندراوێكدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانیان لە ناوچەی سەرێکانی ئەنجامداوە، کە ئەوەش ترسی لەناو خەڵکی ناوچەکەدا دروست کردوە.

هەروەها هەسەدە داوای لە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد، ناوچەی دژەفڕین لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیەنێت بۆ رێگریی کردن لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، تورکیا ئۆپەرسیۆن و هێرشی سەربازیی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند و ئاشکرای کرد؛ سەرەتا بە هێرشی ئاسمانی و دواتر لە رێگەی موشەکەوە ژمارەیەک بنکەی سەربازییان کردوەتە ئامانج.


PM:05:33:09/10/2019