ئاماری شەهیدانی رۆژئاوای كوردستان راگەیەندرا

ئاماری شەهیدانی رۆژئاوای كوردستان راگەیەندرا
مەوداپرێس-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەكیش برینداربوونە.

 هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی  توركیاوە دوو هاووڵاتی مەدەنی لە گوندێكی سەر بە سەرێ‌ كانی شەهید بوون.

راشیگەیاندووە، ژمارەیەكی دیكەی هاوڵاتی مەدەنی برینداربوونە بەڵام هێشتا ئاماری تەواویان لەبەردەستدا نیە. 

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدرێژایی سنورەکان وەڵامی هەر هێرشێکی داگیرکاری دەدەینەوە، لەم چوارچێوەیەش وەڵامی هێرشی ناوچەکانی قامیشلۆ و دێرک دراوەتەوە. 

ئاشكراشیكردووە،  بەهۆی گێڕانەوەی هێزەكانی بۆ شەڕی دژی توركیا، ئۆپراسیۆنەكانیان لە شەڕی دژی داعش ڕاگرت.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، 25 فڕۆكەی جەنگی توركیا بۆردومانی ناوچەكانی سنور و سەرێكانی و گرێسپی و قامیشلۆ دەكات. 

هەروەها هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیەنن، بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت.



PM:08:03:09/10/2019