هەسەدە شەهیدبوونی سێ گەریلا و پێنج هاوڵاتی راگەیاند

هەسەدە شەهیدبوونی سێ گەریلا و پێنج هاوڵاتی راگەیاند
مەوداپرێس-
 
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە، ڕایگەیاند: لە ناوچە سنورییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەنجامی تۆپبارانەكانی تورکیا، سێ شەڕڤانی ئێمە و پێنج هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون. 

لەراگەیەندراوێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندووە، لەئەنجامی تۆپبارانەكانی توركیا لە سنورەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا پێنج هاوڵاتی و سێ گەریلا شەهید بوونە  و بە دەیان هاوڵاتی دیکەش برینداربوونە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرۆككۆماری توركیا ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنەكانی باكوری سوریای بەناوی "كانی ئاشتی" دەستپێكرد  ئەوەش كاردانەوەی نێوخۆی و جیهانی لێكەوتەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودوەڵەتیش بڕیاریدا سبەینێ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات، هاوكات بەهۆی بۆردومانەكانیشەوە دەیان هاوڵاتی ئاوارەبوونە. 


PM:10:45:09/10/2019