راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوە لەخەرجیەكانی پایتەختی رۆشنبیری ئاشكرا دەكرێت

راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوە لەخەرجیەكانی پایتەختی رۆشنبیری ئاشكرا دەكرێت
مەوداپرێس-هێمن مامەند

لیژنەی لێكۆڵینەوە لەخەرجیەكانی پایتەختی رۆشنبیری كارەكانی بەكۆتا هات و هەفتەی ئایندە راپۆڕتی خۆی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات و دواتریش دەرئەنجامەكەی بۆڕای گشتی ئاشكرا دەكات.

مەم بورهان قانع، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەلیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەخەرجیەكانی پایتەختی رۆشنبیری بەمەوداپرێس_ی  راگەیاند "كارەكانی لیژنەكەمان لەلێكۆڵینەوەی خەرجیەكانی پڕۆژەی پایتەختی رۆشنبیری بەكۆتا هاتووە و هەفتەی ئایندە  راپۆڕتی  خۆمان دەدەین بەسەرۆكایەتی پەرلەمان و دواتریش ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانمان بۆڕای گشتی ئاشكرا دەكەین".

لەبارەی ئەوەی كە ئایا گەندەڵی لەخەرجیەكانی 20ملیاردینارەكەی پایتەختی رۆشنبیری كراوە؟ ئەندامەكەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەخەرجیەكانی پایتەختی رۆشنبیری وتی "هەفتەی ئایندە هەموو شتەكان بۆڕای گشتی ئاشكرا دەكەین".

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر حكومەتی هەرێم 20ملیار دینار بۆ شاری سلێمانی لەچوارچێوەی پایتەختی رۆشنبیری خەرج كردبوو، بەڵام دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە گەندەڵی لەخەرجكردنی پارەكەداهەیە و بەهەدەردانی تێدا كراوە هەر بۆیە لیژنەیەكی لێۆڵینەوەی بۆ پێكهێنرا بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان.



PM:11:24:09/10/2019