قوباد تاڵه‌بانی‌: ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت

قوباد تاڵه‌بانی‌: ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت
مەوداپرێس-

جیگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت دەشڵێت،  خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەموو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە. 

له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك بڵاوكرده‌وه‌.

تاڵه‌بانی له‌و په‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه‌ " ئیراده‌ی كورد به‌ هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی ئاڵ و به‌نرخه‌. 

ئاماژەی بەوەشكردووە " جیهان گه‌لێك ساڵه‌ قه‌رزاری كورده‌، به‌ڵام قه‌رزه‌كه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ناده‌نه‌وه‌، ئێستا ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ ئه‌و هێرش و په‌لامار و كوشتاره‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكه‌ جگه‌ له‌ماڵوێرانی، كاولكاری و ئاواره‌یی هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت و ته‌نها خزمه‌تكردنه‌ به‌ داعش كه‌ دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو دنیایه‌"



AM:12:20:10/10/2019