هەسەدە: تورکیا بۆردوومانی زیندانێکی دەستگیرکراوانی داعشی کردووە

هەسەدە: تورکیا بۆردوومانی زیندانێکی دەستگیرکراوانی داعشی کردووە
مەوداپرێس-

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند تورکیا بۆردوومانی یەکێک لو زیندانانەی کردووە کە چەکدارانی داعشی تێدا دەستگیرکراوە. ‌.

هه‌سه‌ده‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا زیندانی جركین له‌ سنووری قامیشلۆ بۆردومان کردووە کە دەستگیرکراوانی داعشی تێدایە.

باسی لەوەشکردووە، ئامانج لەم بۆردوومانەش درووستكردنی پشێوی و راكردنی زیندانییه‌كان بووه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا لە ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دەستیکردووە بە هێرشکردن بۆ سه‌ر باكووری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات.



AM:09:07:10/10/2019