پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێکی مەوداپرێس

پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێکی مەوداپرێس
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس بەمەبەستی دەستگیکردن دەچنە سەر ماڵێ رۆژنامەنووسێکی مەوداپرێس و ئەو رۆژنامەنووسەش دەڵێت: "کاری پۆلیس ئاوایە پێنج شەممان رۆژنامەنووس دەگرن بۆ ئەوەی تا دوو رۆژ بە کەفالەت ئازاد نەکرێت".

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/10/10 پۆلیسی هەولێر هەڵدەکوتنە سەرماڵی رۆژنامەنووس هێمن مامەند کە کارمەندی وێب سایتی مەوداپرێسە ئامادەنەبوو خۆی رادەستی پۆلیس بکات.

هێمن مامەند سەبارەت هەڵکوتانە سەرماڵی وتی "بێ ئاگادارکردنەوە و بێ فەرمان دادگا ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵمان  و منیش ئامەدەنەبووم خۆم رادەست بکەم"

ئەو رۆژنامەنووسەی مەوداپرێس باسی لەوەشکرد "پۆلیس هەولێر ئەوە پیشەیانە کە پێنج شەممان رۆژنامەنووس دەستگیربکەن بۆئەوەی تا یەکشەممە لە زیندان بمێنێتەوە پاشان بە کەفالەت ئازادبکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "من هیچ کارێکی نایاسایم نەکردووە تاپۆلیس دێتە سەرم و بمبەن، من کاری رۆژنامەنووسی خۆم کردووە لە چوارچێوەی یاسا دەرنەچووم".

روونیشیکردەوە "ماوەیەک لەمەو پێش لە سەندیکای رۆژنامەنووسانەوە بەتەلەفون ئاگادارکامەوە کە سکاڵام لەسەر، بەڵام هیچ ئاگادارکردنەوەیەکم بەدەست نەگەیشتووە".

مەوداپرێس چەندجارێک پەیوەندیکرد بە پۆلیسی هەولێرەوە لەسەر ئەم پرسە پەیوەندیکە بێ وەڵام بوو. 

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە هێمن مامەند یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی مەوداپرێس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی سایتەکەیە و دانیشتووی شاری هەولێرە.


PM:12:43:10/10/2019