ترەمپ: كورد لەجەنگی دوومی جیهانیدا هاوكاری ئەمریكای نەكردووە

ترەمپ: كورد لەجەنگی دوومی جیهانیدا هاوكاری ئەمریكای نەكردووە
مەوداپرێس-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا  رایگەیاند، كورد لە جەنگی دووەمی جیهانی و جەنگی نۆرماندی هاوكاری ئەمریكایان نەكردووە، بەڵام هێشتا كوردیان بە دڵە. 

ترەمپ لەنوێترین هەڵۆستی خۆیدا لەبارەی دەستپێكردنی هێرشە  سەربازییەكان توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، رایگەیاندووە "كورد لە پێناو خاكەكەیاندا شەڕ دەكەن".

هەروەها سەرۆكی ئەمریكا گلەیی لەكورد دەكات و دەڵێت، ئەوان لە جەنگی دووەمی جیهاندا هاوكاری ئێمەیان نەكردووە و  لە نۆرماندی هاوكاری ئێمەیان نەكردووە، بەڵام ئێمە لە رووی پێدانی چەك و پارەوە هاوكاریمان كردوون و سەرباری هەموو ئەمانەش ئێمە هێشتا كوردمان بە دڵە".
 
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە توركیا دەستپێكردنی هێرشەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بەناوی "كانی ئاشتی" راگەیاند و لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانیشی دەیان هاوڵاتی و گەریلا شەهید بوونە و سەدان خێزانی دیكەش ئاوارە بوونە.


PM:01:25:10/10/2019