ئێران راگەیاندراوێکی دژی تورکیا بڵاوکردەوە

ئێران راگەیاندراوێکی دژی تورکیا بڵاوکردەوە
مەوداپرێس-

ئێران دژی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان راگەیاندراوێکی دژی تورکیا بڵاوکردەوە داوا لە توركیا دەكات بەپەلە ھێزەكانی لە ناو خاكی سووریا بكشێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد، كە تورکیا ئۆپەراسیۆنەكەی لە رۆژھەڵاتی فورات لەناو خاكی سووریا رابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو ئۆپەراسیۆنە یارمەتی دۆخەكە ناكات و نیگەرانییەكانی توركیاش كەم ناكاتەوە، ھەربۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ھەموو نێوەندگیرییەك دەربڕیووە و داواش دەکات تورکیا هێزەکانی لە ناو خاکی سوریا بکشێنێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا لە ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دەستیکردووە بە هێرشکردن بۆ سه‌ر باكووری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات.


PM:03:03:10/10/2019