پەکەکە: هەر ماڵێك دەبێتە بنكە و هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ

پەکەکە: هەر ماڵێك دەبێتە بنكە و هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ
مەوداپرێس-

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كردووەتەوە ئەوە دووپات  دەكاتەوە، کە لەبەرامبەر هێرشە داگیركارییەكانی توركیا هەر ماڵێك دەبێتە بنكە و هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ.
 
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "توركیا دەیەوێت چەتەكانی داعش كە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە و هەسەدە تێكشكێندران، سەرلەنوێ زیندوو بكاتەوە و بەم هێزەش هەڕەشە لە تەواوی جیهان بكات".
 
پەكەكە لەڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەش دەکات، خاكی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لەلایە سوپای توركیاوە داگیر دەكرێت، ئەوەی داعش لە 15ی ئەیلولی 2014 لەڕێگەی هێرشكردنە سەر كۆبانێ نەیتوانی سەریبخات، ئێستا دیكتاتۆرییەتی ئاكپارتی- مەهەپە كە دوژمنی كورد و مرۆڤایەتین دەیانەوێت سەریبخەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دەستیکردووە بە هێرشکردن بۆ سه‌ر باكووری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات.



PM:03:57:10/10/2019