هەڕەشەیەكی دیكە لەترەمپەوە بۆ توركیا

هەڕەشەیەكی دیكە لەترەمپەوە بۆ توركیا
مەوداپرێس-

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، توركیا ده‌مێكه‌ پلان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كورد داده‌نێت و ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌ شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ یه‌كدی و دەشڵێت، هیچ سه‌ربازێكیان له‌ ناوچه‌كه‌دا نه‌ماوه، 

تره‌مپ له‌ تویتێكی نوێدا  نووسیویەتی، هه‌وڵده‌دات كۆتایی به‌ جه‌نگه‌ بێكۆتاكان بهێنێت، له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا (توركیا و كورد) گفتوگۆ ده‌كات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت ده‌یان هه‌زار سه‌رباز بنێرینه‌ ناوچه‌كه‌".

ترەمپ باسی لەوەشكردووە،  توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه‌، هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ململانێكه‌ بوه‌سته‌ و با كورد خۆی شه‌ڕی خۆی بكات به‌ هاوكاری دارایی ئێمه‌.

 "گورزی به‌هێزی دارایی له‌ توركیا ده‌وه‌شێنین و سزای ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ گوێره‌ی رێساكان نه‌جووڵێته‌وه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌م". وەكو ترەمپ لەتویتەكەی نوسیویەتی.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەدوێنێ چوارشەممەوە سوپای توركیا هێرشەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە  ئەوەش كاردانەوەی وڵاتانی جیهانی لێكەوتووەتەوە و داوای راگرتنی هێرشەكان دەكەن، هاوكات تائێستاش بەهۆی بۆردومانەكانەوە دەیان هاوڵاتی و گەریلا شەهیدبوونە و شەڕ و پێكدادانەكانیش بەردەوامە.



PM:04:58:10/10/2019