ماكرۆن: پێویسته‌ توركیا به‌زووترین كات هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بوه‌ستێنێت

ماكرۆن: پێویسته‌ توركیا به‌زووترین كات هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بوه‌ستێنێت
مەوداپرێس-

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگەیاند، پێویسته‌ توركیا به‌زووترین كات هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بوه‌ستێنێت هەروەها نیگه‌رانی خۆی له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.

ئیمانوێل ماكرۆن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر نیگه‌رانی خۆی و وڵاته‌كه‌ی له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا كرده‌وه‌ و دووپاتیشیكرده‌وه‌، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سووریا بوه‌ستێنێت.

ماكرۆن له‌ باره‌ی ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هۆشداریدا، كه‌ ئه‌و هێرشه‌ی توركیا ده‌بێته‌ هۆی ئاڵۆزی و پشێوی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌قامگیری و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و، ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی توركیاوه‌ جارێكی دیكه‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ چالاكبێته‌وه.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە توركیا هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بەناوی " كانی ئاشتی" دەستپێكرد و ئەوەش كاردانەوەی وڵاتانی زلهێزی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، هاوكات بەهۆی بۆردومانەكانیشەوە تائێستا بەدەیان هاوڵاتی و گەریلا شەهدبوونە و هەروەها سەدان كەسیش ئاوارەبوونە. 



PM:06:06:10/10/2019