لەکاتی جیابوونەوەدا منداڵ مافی ژنە یاخود پیاو

لەکاتی جیابوونەوەدا منداڵ مافی ژنە یاخود پیاو
مەوداپرێس سازگار ئەحمەد

پرسیارە باوەکانی دوای جیابوونەوەی دوو هاوسەر کە منداڵیان هەیە بریتین لە، ئایا لە کاتی جیابوونەوەی هاوسەرێتیدا منداڵ دەدرێت بە دایک یان بە باوک، یان ئەگەر دایك شوو بكاتەوه مندالەکەی لێ دەسەندرێتەوە بدرێتەوە بە باوک.

سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارانە رەوا محەمەد، پارێزەر بۆ مەوداپرێس دواو وتی: بەپێی ماددەی 57 بڕگەی 1 و 2 یاسای باری کەسیەتی کاتێک دوو هاوسەر جیادەبنەوە و منداڵیان هەیە بەم شێوەیەی خوارەوە داداگا بڕیار دەدات:

یەکەم: لە ژیانی هاوسەرێتی و لەجیابوونەوەشدا دایک لە پێشترە بۆ دایەنی و پەروەردە کردنی منداڵەکەی، ئەگەر منداڵەکە بەو کارە زیانی پێ نەگات.

دووەم: مەرج ئەوەیە دایەنەكه باڵغ و عاقڵ و جێگە ی متمانە بێت و بتوانێت منداڵەکە پەروەردە بکات و بیپارێزێت، هەروەها دایکێکیش تەڵاق درابێ و مێرد بکاتەوە لە دایەنی ناکەوێت، دادگا لەم بارەدا بڕیارێک دەدات لە بەرژەوەندی منداڵەکە بێت، دایکی لە پێشترە دایەنی بکات یان باوکی. 

سێیەم: له دوو حاڵەت باوك دەتوانی مندال له دایك وەربگریتەوه، ئەگەر دایكەكه ئەخلاقیەن باش نه بیت یان ئەگەر هاتوو مێردی دووەمی ژنەكه نوسراوی له كاتب عدل نەدابیت كە منداڵەكه له ئەستۆ بگرێت.


PM:11:21:12/10/2019