ترەمپ لە باسکردنی 16ی ئۆکتۆبەردا دەکەوێتە هەڵەوە

ترەمپ لە باسکردنی 16ی ئۆکتۆبەردا دەکەوێتە هەڵەوە
مەوداپرێس-

سەرۆکی ئەمەریکا باسی هەڵوێستی خۆی دەکات لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، بەڵام وادەزانێت ئەو شەڕە لە سوریا بووە نەک لە عیراق.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی "ئایا لەبیرتانە دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک عیراق دەیویست جەنگ لەگەڵ کوردەکان بکات لە ناوچەیەکی جیاوازی سوریا".

لە تویتەکەدا وتویەتی "زۆر کەس دەیویست ئێمە لەگەڵ کوردەکان دژی عیراق بجەنگین، منیش وتم نەخێر و کوردەکان دوو جار جەنگەکەیان بەجێهێشت، ئێستاش هەمان شت لەگەڵ تورکیا روودەدات".

ترەمپ لە تویتەکەیدا وا باسی  16ی ئۆکتۆبەری دەکات کە لە ناوچەیەکی جیاوازی سوریا روویداوە.



AM:09:07:14/10/2019