بڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی سوریا تەققەی تێكەوت

بڕیارەكەی  ترەمپ  لەبارەی سوریا تەققەی تێكەوت
مەوداپرێس- 

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی له‌ كۆنگرێس پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌ باكووری سووریا ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەكردووە، كار بۆهەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ترەمپ دەكەن. 

هه‌روه‌ها پیلۆسی گوتی: دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردووه‌ تا هێرش بكاته‌ سه‌ر باكووری سووریا.

هاوكات لەلایەكی دیكەوە، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌یان ره‌شنووسی سزادانی توركیای ئاماده‌ كردووه‌.

ئاماژەیان بەوەشداوە، سزاكانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی گه‌نجینه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ئاماده‌ كراون و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌ په‌سه‌ند بكرێن.

وه‌ك له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌ریكا سزاكانی بۆ سه‌ر توركیا رابگه‌یه‌نێت".


PM:09:13:14/10/2019