چەند رێگایەک بۆ بەهێزکردنی کەسایەتیت

چەند رێگایەک بۆ بەهێزکردنی کەسایەتیت
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

بە‌هێزبوونی کەسایەتی هۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لەکارەکانیان سەرکەوتووبن و باوەڕبەخۆبوونیان زیاتر بێت.
 
بۆ ئەوەی مرۆڤەکان کەسایەتیەکی بەهێزیان هەبێت پێویستە باوەڕ بەخۆبوونیان زیاتر بێت هەمیشە ئەو پێشبینیەیان هەبێت کە لەکارەکانیان سەرکەوتوو دەبن، هەروەها هەمیشە بڕوات بە بیرکردنەوەکانی خۆت هەبێت، چونکە ئەم خاڵێکی گرنگە بۆ بەهێزبوونی کەسایەتی.

خوێندنەوەی بابەتی جۆراوجۆر و کتێبی زانستی بۆ ئەوەی زانیاریمان زۆرتربێت لەبەرئەوەی خوێندنەوە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەهێزبوونی کەسایەتی، هەروەها رێکخستنی کاتەکانی رۆژانە و ئەو کارەنەی بەنیازی ئەنجامیان بدەیت بۆ ئەوەی لە شڵەژان و شپرزەی دوور بکەویتەوە.

وەرزشکردنی رۆژانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەسایەتی مرۆڤ، چونکە وەرزش دەروون ئارام دەکاتەوە ئەمەش وادەکات مرۆڤەکان باشتر بیربکەنەوە.

سەرچاوە: mawdoo3
 



PM:12:36:18/10/2019