ئەو هۆکارانەی کێشە بۆ ئەنجامدانی سێکس دروست دەکەن

ئەو هۆکارانەی کێشە بۆ ئەنجامدانی سێکس دروست دەکەن
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

بەپێ زانیارییە پزیشکیەکان چەند هۆكارێك هەیە کە کێشەی ئەنجامدانی سێکس له لە پیاوان و ژنان دروست دەکەن.

پزیشكان و پسپۆڕان باس لە ژمارەیەكی زۆر هۆكاری دیار دەکەن، كە دەبنە هۆی کێشە بۆ ئەنجامدانی كاری سێكس لە نیوان ژنان و پیاواندا، كە گرنگە لە بەرچاوبگیرێن و چارە سەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

ئەو هۆكارانەی پەیوەندیان بە ژنەوە هەیە:

-ئەستوری و رەقی پەردەی كچێنی و نەبوونی دەرچە تیایدا.
-تەسكی دەرچەی زێ بەتایبەتی لە ژنی بەتەمەندا
-تەسك بوونەوەی زێ بەتایبەتی بە هۆی سك كردنی زۆر و پەیدابونی چرچ و لۆچی و زیادە گۆشت لە زێ دا.
-وشكی ناو زێ بەهۆی نەڕژاندنی لینجە مادەی ڕژێنی بارسۆلین.
-سێكس ساردی ژن، ترس و دڵەڕاوكێ.
-نەمانی هۆرمۆنی مێ لەدوای تەمەنی نائومێدیەوە.
-نەخۆشی لە دەرچەی میزی دەرەوەدا.
-هەڵگەڕانەوەی منداڵدان.
-داكشانی هێلكەدان بۆ خوارەوە.
-گرژبوونی كۆڵۆن.

ئەو هۆكارانەی پەیوەندیان بە پیاوەوە هەیە:

-تێكچونەكانی ئەندامی نێرینە.
-زۆر قەڵەوی، كە هەندێكجار دەگاتە حاڵەتی نەتوانینی جوت بوون.
- لاوازی سێکس.
-دروست نەكردنی ئالودەیی و جۆرێك لە خۆشەویستی و یەكتری ویستن پێش كارە سێكسیەكە.


PM:08:50:18/10/2019