نەوید بڕیاریدا هیچ کارێکی لەتورکیا نەکات

نەوید بڕیاریدا هیچ کارێکی لەتورکیا نەکات
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد

گۆرانیبێژی لاوی کورد نەوید زەردی وەک کاردانەوەیەک دژ بەهێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەڵێن بەهەوادارانی دەدات چیتر نەکلیپ و نه کارە هونەرییەکانی لە تورکیا نەکات و بانگهێشتی گشت هونەرمەندانیش دەکات بۆ ئەو هەڵمەتە.

نەوید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرا نوسیویەتی "تا ئەو کاتەی لە ژیان مابم و کاری هونەری بکەم بەڵێن بێ بە خۆشەویستی بە کوردستانم، بەڵێن بێ بە بەڵێنەکانم بۆ هەوادارەکانم ... نە کۆنسێرت نە کلیپ و نە هیچ کارێکی تر لە تورکیا ناکەم و تا مابم نە جلیان لەبەر دەکەم و نە 1 سێنت لە داهاتی من دەچێتە ناو ئەم وڵاتەوە. لێرەوە بانگهێشتی گشت هونەرمەندان دەکەم بۆ ئەو هەڵمەتە".

نەوید، لە شاری مەهابادی کوردستان لە دایک بووە، لە ئێستادا لە شاری ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی 2004 دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە ئێستادا خاوەنی چەند بەرهەمێکە.


AM:09:38:21/10/2019