کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
مەوداپرێس-

کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی براکەی کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دوێنێ دووشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2019 کچێکی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی کرماشان لە شارەکی ئیلاهیەی ئەو شارە بە دەستی براکەی کوژراوە.

بکوژ دوای دەستگیرکردنی ئاماژەی بەوەکردووە کە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خوشکەکەی کوشتووە.


AM:09:31:22/10/2019