شوێنگەرەوانی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرا كرا

شوێنگەرەوانی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرا كرا
مەوداپرێس-

مەشعان جبوری یەكێك لە سیاسییە دیارەكانی عیراق و ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناوی پێنج كەسی بۆ شوێنگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراكرد.

مەشعان جبوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ناوی پێنج كەسی وەك شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق خستەرو نوسیویەتی  "بەدڵنیایی سەرۆكوەزیران لە پۆستەكەی دوردەكەوێتەوە".

جبوری  ئاماژەی بەوەشكردووە  "هەریەك لە "ئەسعەد عیدانی" پارێزگاری بەسرە " عەلی شوكری" پەرلەمانتاری پێشو و ڕاوێژكاری ئێستای سەرۆك كۆماری عیراق و "عەدنان زەرفی و قوسەی سوهەیل" و هەروەها ژەنەراڵ "عەبدولوەهاب ساعدی" ئەو ناوانەن كە پێشبینی دەكرێت شوێنی عادل عەبدولمەهدی بگرنەوە".



PM:12:00:25/10/2019