ناسنامەی كچە دیلەكەی دەستی چەكدارانی سوریای دیموكرات بڵاوكرایەوە

ناسنامەی كچە دیلەكەی دەستی چەكدارانی سوریای دیموكرات بڵاوكرایەوە
مەوداپرێس-

دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەی ڤیدیۆیی بەدیلگرتنی كچە شەڕڤانێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاوكرایەوە كە بە برینداری كەوتوەتە دەست گروپێكی چەكداری سەربە توركیا، لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان  ناوناسنامەی ئەم كچە دیلە شەڕڤانە ئاشكرا كرا.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كچە شەڕڤانەكە لە باوەشی یەكێك لە چەكدارەكاندایە و ئەوانی دیكەش وێنەی دەگرن و وەك بێڕێز و گاڵتەپێكردن پێی دەڵێن "بژی رۆژئاوا".دواتر چەكدارەكە كچە شەڕڤانەكە دادەنێت و دەردەكەوێت كە قاچی راستی پێكراوە و بە پارچە پەڕۆیەك پێچراوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی كوردانی رۆژئاوای كوردستان  ناسنامەی ئەو كچە شەڕڤانە ئاشكراكراوە كە ناوی (جیجك كۆبانێ)یە و دەوترێت  لەلایەن چەكدارانی فەیلەقی مەجد-ی سەربە سوپای توركیا لە گوندی مشارفەی سەربە شاری كۆبانێ بەدیل گیراوە.



PM:12:33:25/10/2019