کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەوداپرێس-

کچێکی گەنج لە شاری ماکۆ دوای مردنی دەزگیرانەکەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2019 کچێکی لاوی خەڵکی گوندی دیم قشلاقی ماکۆ، لە ریگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کچە تەمەن 20 ساڵە و ناوی "شەهریبان محەمەد زادە".

تا ئێستا بە شێوەی فەرمی هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە روون نەبووتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە پەیامنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە، شەهریبان دوای چەند رۆژ لە مردنی دەزگیرانەکەی لە باکوری کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لەوانەیە هۆکاری خۆکوشتنەکە خەمۆکی بووبێت.


PM:05:11:26/10/2019