جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی دیاریكرا

جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی دیاریكرا
مەوداپرێس- 

بەرپرسێكی دەزگای هەواڵگری عیراقی جێگرەوەی ئەبوبەكربەغدادی ئاشكرا دەكات كەئەویش  كەسێكی بەرەگەز توركمانە. 

رادیۆی مۆنتی كارلۆ لەزاری سەرچاوەیەكی دەزگای هەواڵگری عیراقی ئاشكرایكردوە، دوای كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، داعش جێگرەكەوەی دیاریكردووە كە ئەویش عەبدوڵڵا قەرداش كە بە ئەبو عومەر توركمانی ناسراوە و خەڵكی تەلەعفەرە و  زۆربەی ئەندامانی شوارش لەگەڵ ئەودا بوونە كە ئەو پۆستە وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، قەرداش بۆ ماوەیەكی كاتی كراوەتە جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی نەك هەمیشەیی .

ئەو سەرچاوەیەی دەزگای هەواڵگری عیراق باسیلەوەشكردووە، بەشێك لەسەركردەكانی داعش پێشنیازی ئەوەیانكردووە كە كەسێكی سوری عەرەب بكەنە سەرۆكی رێكخراوەكە بەهۆی ئەوەی قۆناغی داهاتوویان تەنها لەناوچەكانی  عیراق و سوریا نابێت.

بەرپرسە هەواڵگرییەكەی عیراق بۆ مۆنتیكارۆلۆ جەختی لەوەكردووەتەوە دوای كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادیش  داعش هەروا ئاسان نابێت چونكە  جێگرەوەكەی كەسێكی خاوەن نفوزە  لەنێو داعشدا و پێشتریش لەپشتی ئەبوبەكر بەغدادیەوە بەبێدەنگی كاریكردووە. 

 جەختی لەوەشكردووەتەوە ئەگەری سەركەوتنی قەرداش  وەكو سەركردەیەكی تیرۆرستی قورسە و وەكو بەغدادی نابێت چونكە ئێستا دۆخی عیراق و سوریا جیاوازە و فشاری سەربازی نێودەوڵەتی لەسەرە. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی و دوو هاوژینی لەگوندێكی  پارێزگای ئیدلب راگەیاند.



PM:02:42:27/10/2019