دەزگای هەواڵگیری عیراق زانیارییەکی گرنگ سەبارەت بە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات

دەزگای هەواڵگیری عیراق زانیارییەکی گرنگ سەبارەت بە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات
مەوداپرێس-

لەلایەن دەزگای هەواڵگری عیراقەوە محەممەد عەلی ساجت دەستگیرکرا کە نزکترین کەس بوو لە ئەبوبەکر بەغدادی، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا زانیاری لەسەر شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا کردووە.

 
بەپێی زانیاری بەشێک لە میدیا جیهانییەکان محەممەد عەلی ساجت لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عیراقەوە زانیاری لەبارەی چەند شوێنێکی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا کردووە.

یەکێک لە زانیارییەکان ئاشکراکردنی ئەو شوێنە بووە کە دواجار بەغدادی دیمەنێکی ڤیدیۆی تێیدا کردوو، هەواڵگریی عیراقیش ئەو زانیاریانەی داوەتەوە لایەنی ئەمریکی.
 
دوێنی 27ی تشرینی یەکەمی 2019 میدیاکانی ئەمریکا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشیان راگەیاند، دواتر دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی بەغدادی راگەیاند. 


AM:09:27:28/10/2019