عادل عەبدولمەهدی وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە

عادل عەبدولمەهدی وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە
مەوداپرێس-

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق وەڵامی داواکارییەکانی موقتەدا سەدری دایەوە و دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەدەسەڵاتی پەرلەماندایە نەك ئەو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، داوای گۆڕانکاریتکرد لەیاسایی هەڵبژاردنەکان سەرۆکوەزیران پێش تۆ ڕایگەیاندوە و کاری بۆ دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە" داوای هەڵبژاردنی پێش وەختت کرد ناکرێت سەرۆکوەزیران ئەو داوایەبکات لەکاتێک پەرلەمان کارایەو دەستوور هەیە ".

هەروەها عەبدلومەهدی بۆ سەدر دەڵێت" باپەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە ئەو کات ئەکرێت داوای هەڵبژاردن بکەیت ، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش لەدەسەڵاتی پەرلەمانەنەک سەرۆک وەزیران.

ئەوەشخراوەتەڕوو" سەرۆک وەزیران بڕیاری هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی واژۆکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای بڕیارەکانی پەرلەمان موقتەدا سەدر ڕیبەری رەوتی سەدر داوای لەعەبدولمەهدی کردبوو هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت.



PM:08:47:28/10/2019