حكومەتی عیراق ژماریەك بڕیاری نوێی دەركرد

حكومەتی عیراق  ژماریەك بڕیاری نوێی دەركرد
مەوداپرێس-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆسێشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2019 كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و لەكۆبوونەوەكەش ژمارەیەك بڕیاری دەركرد.
 
لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بە تەرخانکردنی بڕی حەوت ملیار و ٥٠٠ ملیار دینارە بۆ سەرجەم پارێزگاکان بۆ ئاوەڕۆ تا کێشە لەم زستانەدا دروست نەبێت.

هەروەها  بڕی دوو ملیار و ٥٥٠ ملیۆن دیناری دیكەش  تەرخانکرا بۆ شاری بەغدا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر گرفتێک کە بەهۆی بارانەوە دروست ببێت.

ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی پیشەسازی ئەهلی و تێکەڵاوداوە تا بنێردرێتە پەرلەمان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەسەڵاتدرایە وەزیری دارایی تا بە گوێرەی یاسا و ڕێنمایی پارە تەرخانبکات بۆ ئەو پڕۆژانەی لە بەرژەوەندی گشتیدان.



PM:07:31:29/10/2019