کچە خوێندکارێک کوژرا

کچە خوێندکارێک کوژرا
مەوداپرێس-

کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران لە پارێزگای گیلان کە لە باکوری ئێران هەڵکەوتووە کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە شەوی یەکشەممە  27ی تشرینی یەکەمی 2019 کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی "سارا ئیبراهیمی" کە لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی سەردانی ماڵی ئەوانی کردبوو کوژرا.

ئەحمەد ئاقایی، جێگری کۆمەڵایەتی و پێشگیری لە روودانی تاوانی دادگای گیلان لەوبارەوە بە پەیامنێری حکومەتی ئیسنای راگەیاندووە، کە شەوی یەکشەممە لە گەڕەکی "کوچسفەهانی"ی گیلان پێنج کەس کوژراون کە چوار کەسیان ئەندامی بنەماڵەیەک بووە و کەسێکیش میوان بووە.
 ناوبراو وتوشیەتی: کوڕی ئەو بنەماڵەیە ئەو پێنچ کەسەی بە چەقۆ کوشتووە.

بەدواداچوونی هەنگاو دەری خست کە یەکێک لەو کچانەی کە کوژراوە ناوی "سارا ئیبراهیمی" و خەڵکی کامیاران بووە کە خوێندکاری بەشی ئەندازیاری بێهداشت لە زانکۆی خەڵخاڵ بووە.

سارا لەگەڵ کچێکی هاوڕێی بە ناوی "حەدیس پەرهیزکار" کە ناوبراویش خوێندکاری پەرەستاری زانکۆی خەڵخاڵ بووە، بە مەبەستی پشوو سەردانی ماڵی ناوبراوی کردووە.
 




PM:02:15:30/10/2019