فیستیڤاڵی هەڵەوین لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت

فیستیڤاڵی هەڵەوین لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

شەوی 31ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک فیستیڤاڵی هەڵەوین لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەمساڵیش ئەو فیستیڤاڵە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

لەوبارەیەوە کۆژین شارباژێڕی، خاوەنی باز مانجمێنت بە مەوداپرێسی راگەیاند: ئێمە وەک کۆمپانیای باز مانجمێنت هەستاوین بە ئامادەکردنی فیستیڤاڵێک بۆ ڕوژی هەڵەوین ئەمە یەکەم جارە لە شاری سلێمانی بەتایبەتی و لە هەرێمی کوردستان بەگشتی فیستیڤاڵی لەو جۆرە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فیستیڤاڵەکە لە کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی کەبە "کارگەی کلتوری" ناسراوە رۆژی هەینی کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت، هەروەها کۆمەڵێک هونەرمەند و ئاڕتێستی ئینتەرناشناڵ بەشدار دەبن.

سەبارەت بە ئامانجی فیستیڤاڵەکە کۆژین وتی: ئامانجمان لەم فیستیڤاڵە ئاڵوگۆڕی کلتوری نێوان وڵاتان و ناساندنی کلتوری خۆمان بە وڵاتان وە بەپێچەوانەوە گەنجانی وڵاتانی خۆمان ئاشنا بکەین بە کلتوری وڵاتان.

باسی لەوەشکرد، بڕێک پارە بۆ بلیت دیاریکراوە بۆ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵەکە ئەو پارەیەش بۆ تێچووی فیستیڤاڵەکە دەبێت، هەروەها لایەنی پەیوەندیدار لەڕووی کارگێڕیەوە هاوکارمان بوون، بەڵام تەنها یەک سپۆنسەرمان هەیە ئەویش هۆتێلێکی شاری سلێمانیە.


PM:05:41:31/10/2019