بۆ پاراستنی ددانەکانت شەوان خۆت بە دوور بگرە لەم 2 خواردنەوەیە

بۆ پاراستنی ددانەکانت شەوان خۆت بە دوور بگرە لەم 2 خواردنەوەیە
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد

ددانەکان بەشێکی گرنگن لە لەشی مرۆڤ، کە هەمیشە مرۆڤەکان دەبێت پارێزگاری لە ددانەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنێتەوە.

بۆ پاراستنی ددانەکانمان دەبێت ئەو خواردنانە کەم بخۆین که زیان بە ددانەکانمان دەگەیەنێت، 2 جۆر خواردنەوە زیانێکی زۆر بە ددانەکانمان دەگەیەنێت بەتایبەت ئەگەر لە شەواندا بخورێنەوە، ئەو خواردنەوانەش بریتین لە.

خواردنەوە کحولیەکان، زیانێکی زۆر بە ددانەکانمان دەگەیەنێت، دەبێته هۆی زوو لە ناوچوونی ددانەکانمان بە تایبەت ئەگەر بە شەوان بخورێتەوە پێش کاتی خەوتن.

ئەو خواردنەوانەی کە رێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە، هۆکارە بۆ لەناچوونی ددانەکان، نابێت شەوان بخورێتەوە، بە تایبەت دەبێت خۆمان بە دوور بگرین لە خواردنەوەی قاوە لە شەواندا.


سەرچاوە: Health is Wealth


PM:11:22:31/10/2019