ئەردۆغان هەڕەشەی دروستكردنی چەند شارێك لەرۆژئاوای كوردستان دەكات

ئەردۆغان هەڕەشەی دروستكردنی چەند شارێك لەرۆژئاوای كوردستان دەكات
مەوداپرێس-

سەرۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی چەند شارێك بۆ ئاواره‌كانی سووریا له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.

ئه‌ردۆغان، لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لایەنگرانی لە ئه‌سته‌نبوڵ رایگەیاند، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هاوکار بن.

ئاماژەی بەوەشدا "ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانمان هاوکار نەبن، ئەوا خۆمان بڕیار لەسەر دروستکردنی چەند شارێک لە نێوان سەرێکانی و گرێ سپی بۆ لەخۆگرتنەوەی ئاوارە سوورییەکان دەدەین".

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه‌.



PM:12:29:01/11/2019