دوو ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
 مەوداپرێس-

لەماوەی یەک رۆژدا 2 ژن لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2019 ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی زلان سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی "ئارەزوو کەریمی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان رۆژ، ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی "مەهین بەشارەتی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگای خواردنی حەب خۆی کوشتووە.


AM:10:12:02/11/2019