ترەمپ: ئەمریکا بڕیاریداوە تێکەڵی ناوچەی ئارام نەبێت

ترەمپ: ئەمریکا بڕیاریداوە تێکەڵی ناوچەی ئارام نەبێت
مەوداپرێس-

سەرۆک ئەمریکا رایگەیاند حەزی لە نەوتە و ئێمە پارێزگاری لێ دەکەن ئاماژەی بەوەشکرد ئەمریکا بڕیاریداوە تێکەڵی ناوچەی ئارام نەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت سەردانی کۆشکی سپی بکات و ئەمریکاش بڕیاریداوە تێکەڵی ناوچەی ئارام نەبێت".

باسی لەوەشکرد "حەزم لە نەوتە و ئێمە پارێزگاری لێ دەکەین هەروەها کار لەگەڵ کورد و تەنانەت تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەش دەکەین".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد "دەمانەوێت سەربازانمان بگەڕێنینەوە و ئێستا بەشێک لە سەربازانمان هێشتووەتەوە تەنیا بۆ ئەوەی نەوتەکە بپارێزن".




AM:11:00:02/11/2019