چركە ساتی پێكانی خۆپیشانده‌رێك له‌ به‌غدا به‌ "قه‌ناس" بڵاوكرایەوه‌

چركە ساتی پێكانی خۆپیشانده‌رێك له‌ به‌غدا به‌
مەوداپرێس-

لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كە له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌رێك له‌ ژێر پردی كۆماری له‌ به‌غدا، به‌ گوللـه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌پێكرێ و به‌رده‌بێته‌وه‌.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەكە گه‌نجه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری دیكه‌، ده‌چێته‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌ی به‌رده‌میان و خۆی نیشانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌دات، به‌ڵام ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و به‌رده‌بێته‌وه‌، له‌كاتێكدا ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی جموجۆڵه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ناوی یاری په‌بجی سه‌ما بكات.

تا ئێستا زانیاری كۆتایی له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ئایا ئه‌و گه‌نجه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ یان ته‌نها برینداربووه‌.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئه‌مڕۆ نۆیه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانه‌، به‌ هۆی پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش، نزیكه‌ی 250 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ چوار هه‌زاریش برینداربوونه‌.




PM:08:00:02/11/2019