عادل عەبدولمەهدی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی دەوێت

عادل عەبدولمەهدی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی دەوێت
مەوداپرێس-

نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، عادل عەبدولمەهدی جەختی لە سەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی کردەوە.

عەبدولمەهدی باسی لەوەشکردووە،  پێویستە هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بە تەواوی جێبەجێ بکەن.

سەبارەت بە گازی فرمێسک رێژ ئاماژە بەوەکراوە، هەر ئەو گازەی لە وڵاتان بەکاردێت، لە عیراقیش هەر ئەو جۆرەیە.


AM:10:03:03/11/2019