میسی نیگەرانە و داوای دەركردنی ئەستێرەیەك ئەكات

میسی نیگەرانە و داوای دەركردنی ئەستێرەیەك ئەكات
مەوداپرێس_

لیۆنیڵ میسی سۆپەرستسری یانەی بەرشەلۆنە پاش شكستی یانەكەی داوایەكی بۆ دەستەی كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە بەرزكردەوە.

پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە میسی بە رادەیەكی زۆر نیگەرانە لەو شكستەی كە دووچاری یانەكەی بوو لە گەڕی 12 لە خولی لالیگا دژ بە یانەی لێڤانتی، میسی داوای كردووە لە دەستەی كارگێڕی بە پەلە گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی باش ببەستن.

باڵۆن دۆر ئەوەشی ئاشكرا كرد كە میسی پێی وایە ریزی بەرگری بەرشەلۆنە لە ئاستێكی خراپدایە و ھەرچی زووە ئەبێت كار بكرێت بۆ پتەوكردنەوەی ھێڵی بەرگری، میسی ئەوەشی بە كارگێڕی یانەكەی راگەیاندووە كە ئاستی جێرارد پێكێ زۆر لاوازە و ئەبێت كار بۆ دورخستنەوەی بدرێت لە ریزی یانەكە.

بەپێی سەرچاوە ھەواڵییە وەرزشییەكانی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە یانەكە بۆ داھاتوو چاوی لەسەر تواناكانی رۆدریگۆ كایۆیە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ببەستن و ھێڵی بەرگری یانەكەی پێ تۆكمە بكەن.


AM:11:36:03/11/2019