پەرلەمانتارێکی عیراق: خۆپیشاندانەکانی عیراق لە ناڕەزایەتی و داواکاری دەرچوو بووە بە شەڕی سەربەخۆ

پەرلەمانتارێکی عیراق: خۆپیشاندانەکانی عیراق لە ناڕەزایەتی و داواکاری دەرچوو بووە بە شەڕی سەربەخۆ
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند دەبوایە دوێنی یان ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە بچوایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دەنگێک نیە کە کەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە ئاماژەی بەوەشکرد خۆپیشاندانەکانی عیراق لە ناڕەزایەتی و داواکاری دەرچوو بووە بە شەڕی سەربەخۆ.

حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەوداپرێسی راگەیاند "دەبوایە دوێنی یان ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە بچوایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دەنگێک نیە کە کەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە چاوەڕێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوە دەکەین".

سەبارەت بە بانگهێشترکردنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ناو پەرلەمان حەسەن ئاڵی وتی "دەبێت عادل عەبدولمەهدی خۆی یەکلا بکاتەوە بێتە پەرلەمانی عیراق ئەگەرنا بەپێی یاسای ناو پەرلەمانی عیراق لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکرد "خۆپیشاندانەکانی عیراق لە ناڕەزایەتی و داواکاری دەرچوو بووە بە شەڕی سەربەخۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاراستەی شەرێ ناوخۆی وەرنەگرتووە".

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "هەر گۆڕانکاری و خۆپیشاندانێک لە عیراق روو دەدات بێگومان دەستی دەرەکی لە پشتە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی عیراق کە دەستێوەرادنی دەرەکی تێدایە".


 




PM:12:15:03/11/2019