ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق: هیچ یاداشتێک بۆ دەستگیرکردنی عەبادی دەرنەکراوە

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق: هیچ یاداشتێک بۆ دەستگیرکردنی عەبادی دەرنەکراوە
مەوداپرێس-

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگەیاند هیچ یاداشتێك بۆ ده‌ستگیركردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌رنه‌كراوه‌ ئاماژەی بەوەشکرد ناوبراو ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

 له‌باره‌ی هه‌واڵی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند: هیچ یاداشتێك بۆ ده‌ستگیركردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌رنه‌كراوه‌ و ناوبراو ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوە، ناوه‌ندی میدیایی ئه‌نجومه‌ن به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی نه‌سریان بینیووه‌ باسی له‌ هه‌وڵی ئابڵۆقه‌دانی ماڵه‌كه‌ی عه‌بادی كردووه‌ و پرسیاریان له‌باره‌ی بوونی یاداشتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ كردووه‌، ئایا فه‌رمانی له‌و جۆره‌ ده‌ركراوه‌ یان نا، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری روونیده‌كاته‌وه‌ هیچ یاداشت و فه‌رمانێكی له‌و جۆره‌یان ده‌رنه‌كردووه‌.


PM:01:43:03/11/2019